Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

2026-10-12T19:48:00.000000Z
هه‌واڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/10/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی سووریا و کورد لەو وڵاتە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیريی هه‌رێمى كوردستانى بۆ سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دووپات كرده‌وه‌ کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت. هاوکات ئاماژه‌ى به‌ گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکاريی عێراق و هەرێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سووريادا، كرد.

لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی ستايش و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پشتیوانیی بەردەوامی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مافه‌كانى کورد و هەوڵەکانی لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا، دەربڕی.