Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پله‌ى ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ به‌رز ده‌كاته‌وه‌

2026-07-21T23:27:00.000000Z
هه‌واڵ فەرمانی هەرێمی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/7/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (729) پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كرد.

ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه‌ پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه‌ ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه‌ و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته‌ به‌ر.

ئه‌م فه‌رمانه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.