Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

2026-08-05T16:12:00.000000Z
هه‌واڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرکەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند موزەفەر شافعی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێزیانی بە دڵنەوایییەکی گەورە دانا.