Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

2026-08-14T15:28:00.000000Z
هه‌واڵ

ئەمڕۆ هەینی 2026/8/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەهیلا ڕەئووف، هاوسەری پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ساڵح مستەفا نێروەیی ـی کوڕیان، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانیان کرد و هیوای خواست كە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانی و بەزەییی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە بەڕێز ساڵح مستەفا نێروەیی، سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و هاوخەمیی بەڕێزیان بۆ كۆچی دواییی دایكی خوالێخۆشبوویان، دەربڕی.