Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمەریکادا کرد

2024-11-04T17:03:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/4 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێز نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمەریکادا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک، پیرۆزباییی یادەکەی لە خاتوو ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و بەڕێز ستێڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە بەڕێزان باڵیۆز و کونسوڵی گشتی، وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵییان بە بەشداری شاندی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمەکەدا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کردەوە.