
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/13 لە پاریس، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، بەشی هەرێمی کوردستانیان لە ( فیستیڤاڵی پاریس بۆ کتێب) بەسەرکردەوە و ئامادەیی و بەشداریی هەرێمی کوردستانیان لەو ڕووداوە نێودەوڵەتییە، بە هەنگاوێکی گرنگ لە فراوانبوونی پەیوەندییە کولتوورییەکانی هەرێمەکە لەگەڵ ناوەندە کولتوورییە نێودەوڵەتییەکان، لە قەڵەم دا.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان، دەستخۆشیی لە نوێنەر و ستافی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە پاریس کرد، کە زەمینەیان بۆ بەشداری و ئامادەییی هەرێمی کوردستان لە فیستیڤاڵەکە و دەرفەتیان بۆ ناساندنی بەرهەمی نووسەرانی کوردستان و نیشاندانی پێشڤەچوونەکانی کایەی نووسین و چاپەمەنیی لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، ڕەخساندووە.
(فیستیڤاڵی پاریس بۆ کتێب) چالاکییەکی کولتووریی نێودەوڵەتییە و ساڵانە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە بەشداریی زۆر لە ناوەندە جیهانییەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، بەڕێوەدەچێت.

