شه‌وى ڕابردوو هه‌ينى 2026/5/22، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز سەید عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
تيايدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، باسيان له دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختيان له گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنييهكهيان بوو.