Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات

2024-11-01T10:02:00.000000Z
پەیامی پیرۆزبایی

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنياين كه‌ هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه‌ به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى وڵات له‌ به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا.

هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ڕێزيان ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵاتدا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له‌ ئه‌ركى ياسادانان كه‌ وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/1