2024-09-20T08:31:00.000000Z
بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو ئیوان ئاغاسی كه له ئه‌مه‌ريكا كۆچى دوايى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى گوێ‌گران و هه‌وادارانى ببه‌خشێت. هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/9/20