2026-05-15T07:30:00.000000Z
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به مامۆستا مومتاز حه‌يده‌رى، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسی ديارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ كۆچى ناواده‌ى کاکه (کاروان)ی كوڕیان كه به‌داخه‌وه له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا گيانى له‌ده‌ست دا.
هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/5/15