Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند براده‌ر مووسكى ده‌كات

2026-11-09T16:24:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ كۆچى دواييى جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردال)ى كوڕيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ندى ديار مامۆستا براده‌ر مووسكى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌‌كه‌يان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/11/9