Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌ عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

2026-09-07T08:34:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.