
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/6/5 به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ميخائيل بۆ‌گدانۆڤ، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ى ڕووسيا و هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵييان به ئاستى ئێستاى په‌يوه‌ندييه‌كان نيشان دا، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، باس كرد.
