
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/7/29 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک فەرماندەی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ڕائید جیانلوکا فروچی و بەڕێز ڕائید پێترۆ سەلێری، فەرماندەی نوێی هێزەکە کرد.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک، بە پێزانینەوە باسی لە کارەکانی بەڕێز فروچی کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک فەرماندەی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگەدا گێڕاوە، هەروەها پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز سەلێری کرد و هەموو ئامادەیییەکی بۆ هاوکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکە نوێیەکەیدا، نیشان دا.
لای خۆیانەوە هەریەک لە فەرماندە سەربازییەکانی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بە کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و هاریکارییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەروەها بەردەوامی و پەرەپێدانی مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە پێشمەرگە، کردەوە.


