Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات

2025-08-12T13:44:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/8/12 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک فەرماندەی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر و شاندێکی سەربازیی یاوەری، کرد.
لە دیدارەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک بە پێزانینەوە، کارەکانی کۆڵۆنێڵ کوپەری لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک فەرماندەی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بەرز نرخاند و بە بایەخیشەوە لە ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.

هەر لە دیدارەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کۆڵۆنێڵ سێباستیان کلنک، فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد، هەروەها بەردەوامیی پشتیوانی و هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی بۆ پێشمەرگە، دووپات کردەوە.