ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/6/24 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتالیا، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پرۆسهى چاكسازی و يهکخستنهوهی پێشمهرگه، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.