Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کۆبووەوە

2025-06-01T20:27:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/6/1 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دانیێل هون، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ڕێکخستنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا کرایەوە.

لە تەوەری ناوخۆدا، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و ئەنجامی دانوستاندنی لایەنەکان خرایە ڕوو، تیایدا، یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، دووپات کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، کێشە هەنووکەییەکانی هەولێر ـ بەغدا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە، هەردوولا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێی دانوستاندن و بەپێی دەستوور، هاوڕا بوون.