Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

2026-06-27T19:16:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/6/27 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیندۆ ئەکیرا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و شاندێکی یاوەری، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژاپۆن خرایە بەر باس، تیایدا جەخت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە و ئابووری و بازرگانیدا، کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ناوخۆ تاوتوێ کرا و هەردوولا لەسەر پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەپێناو تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕا بوون.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕێکخستنەوەیان، هەروەها دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.