
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/4/29 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مقەدەم نیکۆلۆ کاتانیۆ، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئیتاڵیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و مەترسییەکانی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هەروەها بەردەوامبوونی تیمە سەربازییەكانی ئیتاڵیا لە مهشق و ڕاهێنان بە پێشمهرگه، خرانە بەر باس.
هەردوولا وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان، خواستیان بۆ برەودان بە کار و هاریکاریی هاوبەش دووپات کردەوە و هاوڕابوون کە داعش و پاشماوەی تیرۆر، مەترسییەکی جددیین بۆ سەر ناوچەکە، لەمبارەیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئیتاڵیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە.