Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە

2026-06-06T12:28:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ شەممە 2026/6/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئاکی کاوپینەن، جێگری باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی فینلەندای کرد لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش و ڕاهێنانەکانیان بە پێشمەرگە، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان فینلەندا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە.

ڕەوشی ناوخۆ و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، تیایدا هەردوولا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، گرنگی و پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان، دووپات کردەوە.