ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/8 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازیی لە بهڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر، کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیری لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەرز نرخاند، هەروەها ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە وڵاتەکەی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانی کردووە، بە تایبەتی لە پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بە گرنگ و کاریگەر لە قەڵەم دا،
لای خۆیەوە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆیییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.