Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2025-07-28T09:44:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/28 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پرۆسەی چاوەڕوانکراوی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، لەمبارەیەوە، هەردوولا لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، هاوڕا بوون.