بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی له بەڕێز کۆلۆنێل ماثیو شروپنەر، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمەریکا لە هاوپهيمانیی نێودهوڵهتیی دژى داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەكانى ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان، هەڵسەنگاند.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دووپات کرایەوە.