Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2026-05-10T11:26:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیی یارمەتییەکان و هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، کردەوە.

ڕەوشی گشتیی هەرێمی و پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ شەڕ و ئاڵۆزییە هەنووکەیییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.