Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکات

2026-03-31T09:55:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، پیرۆزبایییەکی گەرم لە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و لایەنگرانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەییدا.

حزبی شیووعیی عێراق و حزبی شیووعیی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەری و پرشنگداریان لە خەباتی سیاسی و داکۆکیکردن لە ئازادی و ماف و داوا ڕەواکانی گەلانی عێراق و کوردستاندا هەیە، لەم پێناوەشدا قوربانیی زۆریان بەخشیوە.

ئەمڕۆ بارودۆخی ناوچەکە پێویستی زیاتری بە یەکڕیزی و تەبایی و کۆدەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە، لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و دوورخستنەوەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لە دەوربەردا هەیە، گرنگە هەمووان بەیەکەوە وڵات و هەرێمەکەمان بپارێزین و هەنگاو بۆ داهاتوویەکی باشتر بنێین.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حزبی شیووعی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازیی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/3/31