Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزباییی جەژنی ڕۆژوو لە ئێزدییان دەکات

2025-12-19T08:01:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییانەوە، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام بەسەر ببەن و ببێتە مایەی دڵخۆشی و دڵنەوایییان و قبووڵبوونی ڕۆژووەکانیان.

ئومێدەوارم دۆخی شنگال و ناوچەکە لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکانیان بۆ سەر زێد و ماڵ و حاڵیان؛ لەپێناو ئاسوودەبوونیان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان.

دووبارە جەژن لە هەموویان پیرۆز بێت و هەمیشە دڵخۆش و کامەران بن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/19