ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/5/14 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە تیمی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، پێشوازیی لە بهڕێز مقەدەم یان، کرد.
لە دیدارەکەدا، بهڕێز جێگری سەرۆک بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز مقەدەم یان ـی لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە تیمی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بەرز نرخاند و بە بایەخیشەوە لە ڕۆڵ و ئەرکەکانی هێزی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.
لای خۆیەوە بەڕێز مقەدەم یان، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی بۆ پێشمەرگە، دووپات کردەوە.