Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2025-08-16T14:28:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی
‏‎سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

‏لە یادی ٧٩ـەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا ڕۆڵی پارتەکەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا بەرز دەنرخێنم، ئومێدەوارم لە قۆناغی ئێستای حوکمڕانیدا، کار بۆ بەلاوەنانی ئەو لێکترازان و پەرتەوازەیییەی نێو ماڵی کورد و ئاشتەواییی نێوان کۆی لایەنە سیاسییەکان بکرێت، لە هەمان کاتدا، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانمان، خەمخۆرانە لە پرسی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بڕوانین.

هیوادارم لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی نیشتماندا، کار بکرێت بۆ چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
‏‎جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/8/16