بە بۆنەی 128ـەمین ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ی ڕەوانشاد (میر میقداد میدحەت بەدرخان) و 28ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، پیرۆزبایییەکی گەرم لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا بە بایەخەوە لە کار و چالاکییەکانی بواری ڕۆژنامەگەری دەڕوانم و هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ ڕۆژنامەنووسانی حەقبێژ و ڕاستگۆ دووپات دەکەمەوە، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی کاری میدیایی لە چوارچێوەی ئەو یاسا ڕۆژنامەگەرییانەی کە لە کوردستاندا هەن دەکەمەوە و بە پێویستی دەزانم دوور لە کۆتوبەندی ململانێی سیاسی، زەمینەی لەبار بۆ ڕۆژنامەنووسان بڕەخسێنرێ، لەپێناو دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی ڕاست و دروستیی بابەتەکان و نیشاندانی سیمایەکی جوانی دیموکراسی تایبەت بە پرسی ڕۆژنامەوانی.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ڕێگەی قەڵەم و دەنگە بوێر و ئازاکانیان، گیانیان بەخشی بۆ ئازادی و سەربەخۆییی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/22