2026-06-08T17:58:00.000000Z
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا (هەڵکەوت عەزیز)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و ئازیزانی ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/8