Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات

2026-08-15T18:15:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەهید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکوومەتی کۆماری کوردستان، پرسە و هاوخەمیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم.

بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانيان لەپێناو ئازاديی کورد و کوردستاندا، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە ھەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٥/٨/٢۰٢٦