Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی كاتۆلیكی ـدا بەشداریی کرد

2025-09-30T19:59:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/9/30 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی ساڵی خوێندنی 2024_2025 ی (زانکۆی کاتۆلیکی لە هەولێر ـ CUA)دا، کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی، ئەکادیمی، ئایینی و بەرپرسانی ئیداری، کەسوکاری دەرچووانیش ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی کۆتاییهاتنی خولێکی دیکەی خوێندن و دەرچوواندنی لە سەرۆک و ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆی (کاتۆلیکی لە هەولێر) کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ دەرچووان، خواست.