ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/18 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشیان لە کایە جیاجیاکاندا، کرایەوە.
ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، تیایدا ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان و گەڕانەوەی لایەنە بەشەڕهاتووەکان بۆ وتووێژ و دانوستاندن، دووپات کرایەوە؛ لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە، کە بێلایەنیی هەرێمەکەیە لە شەڕەکەدا و هەوڵدانە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان.
هەر لە دیدارەکەدا، ڕووداو و پەرەسەندنە سەربازییەکان خرانە بەر باس و بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەکانیان بەسەر ڕەوشی گشتیی ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.