Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

2025-09-17T18:39:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/9/17 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماتیاس ویلەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەکالەت و شاندێکی یاوەری، کرد.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، چەندین تەوەری ناوخۆیی، عێراقی و هەرێمی خرانە بەر باس و بیروڕا لەسەر دۆخی گشتیی ناوچەکە و ئاراستەی ڕووداوەکانی، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەری ناوخۆدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و کار و کایە هاوبەشەکان، بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکان بوو، هەردوولا خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشیان لە کایە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە و بۆچوونەکانیان لەو ڕووەوە، خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و زەمینە و ئامادەکارییەکانی هەڵسەنگێنران. سەبارەت بە دۆخی گشتیی هەرێمی، ڕووداو و پەرەسەندنەکان و لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، تاوتوێ کران.