Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا کرد

2025-11-09T12:25:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/11/9 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئانتی بۆتکۆنێن، باڵیۆزی نوێی کۆماری فینلەندا لە عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای بەخێرهێنانی بەڕێز بۆتکۆنێن و پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، هەموو پشتیوانییەکی سەرۆکایەتیی بۆ هاوکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەیدا، نیشان دا.

لای خۆیەوە بەڕێز ئانتی بۆتکۆنێن، خۆشحاڵیی بە ئەرکەکەی لە عێراق دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی کایەکانی هاریکاریی  لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەتی لەڕووی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان، کردەوە.