پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنابی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.
لە دیدارێکدا، بارودۆخى گشتيى پێكهاته‌كان و مه‌سيحييه‌كان به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، يهكترقبووڵكردن و لێبوردەیی له‌نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا له هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.
له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه مه‌سيحييه‌كان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن و وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه كوردستان بۆ هه‌ميشه بێ جياوازى به لانه و نيشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌يى ده‌بێت.
لای خۆیەوە، جەنابی پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له مافى پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه.