Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ عەگید کابایێل ده‌کات

2026-11-29T07:15:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی پیرۆزبایی

بە گەرمی پیرۆزبایی لە بۆکسێنەری کورد عەگید کابایێل دەکەم بۆ سەرکەوتنی و پاراستنی نازناوی جیهانیی بۆکسێن بۆ کێشی قورس.

ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گه‌وره‌یه‌، جێگەی پێزانین و شانازیی گەلی کوردستانە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاترتان لە کاروانی وەرزشیتاندا بۆ دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/29