Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی باڵیۆزی سویسرا بەرز دەنرخێنێت

2026-08-05T14:48:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز دانیال هون، کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز هون ـی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە بەڕێز دانیال هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریکاری و پشتیوانییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دوا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە.