پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە، کرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی بهردهوامی ئهڵمانیا بۆ ههرێمی کوردستان دووپات کردهوه، ههروهها سوپاسی پێشکەش بە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ههردوولا لە ماوەی ئەرکەکەیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.