Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی چین دەکات

2026-09-29T11:48:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/9/29، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری ميلليى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێز لیو جۆنی کرد لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو، تيايدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى چينى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى كوردى له‌ زانكۆى به‌يژينگ.