Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی نووسینگە لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ عێراق ـدا بەشدار بوو

2025-09-08T20:22:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025/9/8 لە هەولێر، بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لەلایەن ژووری بارزگانیی ئەمەریکا ـ کوردستانەوە، بۆ پێشوازیکردن لە شاندی ئەنجومەنی بارزگانیی ئەمەریکا ـ عێراق ڕێکخرا بوو، بەشداریی کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەرپرسانی ئیداریی هەرێمی کوردستان، خاوەن کار و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها خاتوو گوينده‌لن گرين، كونسوڵی گشتيی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی نووسینگە خۆشحاڵیی بە سەردانی شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی بۆ ئاسانکاریی کارەکانیان و سەرخستنی ئەرکەکانیان، نیشان دا.

لای خۆیانەوە شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ عێراق، پێگەی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق و ناوچەکەدا بە کاریگەر لە قەڵەم دا و بایەخ و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولایان، دووپات کردەوە.