
بۆ كۆچى دواييى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرينى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌يد كاكه، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوخه‌بات و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو سه‌يد كاكه، به خزمه‌ت و خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا، به دڵسۆزى و نيشتمانپهروهرى و ئه‌و ڕه‌نجه‌ى بۆ دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ی كێشا، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/24