Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

2021-10-17T15:49:02.000000Z
پەیام و پەیوەندی

له‌ يادى له‌دايكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئيسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترين پيرۆزبايى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌م. ‌

هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.

با له‌م ياده‌دا چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين.

ئه‌م ياده‌ له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/17