Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)

2022-10-08T06:23:26.000000Z
پەیام و پەیوەندی

بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه‌ حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.


هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزه‌، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.

با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکاکارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە هه‌موو نەهامەتییەک بپارێزێت.


نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

١٢ی ڕه‌بیعی یه‌که‌می ١٤٤٤ کۆچی

٢٠٢٢/١٠/٨