Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

2019-11-09T03:33:25.000000Z
لێدوان

بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان، هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٩/١١/٢٠١٩