Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2021-12-07T10:40:16.000000Z
لێدوان

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سراى به‌ ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيدان به‌ به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين و دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ پێشوازى له‌ برينداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرييه‌كى پێويستى پزيشكى له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌يه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان

2021/12/7