جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح و کریسمس، بە گەرمى لە خوشک و برایانى کریستیان لە هەرێمى کوردستان، عێراق و هەموو ئەوانە پیرۆز دەکەم کە لە هەر شوێنێکى جیهان ئەم جەژنە دەگێڕن، جەژن و پشوویەکى خۆش و ئارامیان بۆ دەخوازم و هیوادارم ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت.
لەم یادە پیرۆزەدا، دووپاتى دەکەینەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و تەبایى و ئاشتەوایى بۆ هەموو پێکهاتەکانى دەمێنێتەوە و لەپێناو ئاشتى و ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکەشدا لە هەوڵى بەردەوامدا دەبێت.
کریستیانان لە هەرێمى کوردستان خاوەن و پێکهاتەیەکى ڕەسەنى وڵاتن کە هەمیشە پێکەوە لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکەدا بە لێبوردەیى و تەبایى و ئاشتەوایى ژیاون و ڕۆڵیان لە پاراستن و بنیاتنان و پێشخستنى هەرێمى کوردستاندا هەیە. جەژن و یاد و بۆنەکانى ئەوان هى هەموو پێکهاتەکانى کوردستانە و جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
24/12/2019