لە چوارچێوەی بەشداریكردنی شاندی هاوبەشی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە كۆنفرانسی COP28 لە دوبەی، دوێنێ چوارشەممە 6/12/2023 لەناو پاڤیلۆنی عێراق، کاتێک بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاریگەریی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان تەرخان كرا.
لە پاڤیلۆنەكەدا کێشەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و کاریگەرییان لەسەر كەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تەندروستی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم خرانە ڕوو، دواتر بەشداران لە وەزارەتە جیاوازەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا چەند پڕۆژەیەکی هاوبەشییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژانەش داوای هاوكاریی بەپەلەیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد.