Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕێكخراوى جايكا كۆبوه‌وه‌

2020-01-22T11:20:13.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شينيچى كيتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى جايكاى ژاپۆنى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ربڕى كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ خزمه‌تيان به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و جێپه‌نجه‌يان به‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دياره‌.

هه‌ر له‌ به‌رده‌واميى كۆبوونه‌وه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا، به‌ڕێزيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى ئاژانسى هاريكاريى نێودوڵه‌تيى ژاپۆنى "جايكا" كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى ئاژانسه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى جايكا و گه‌ل و حكوومه‌تى ژاپۆنى كرد بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى جايكا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئاژانسى هاريكاريى نێوده‌وڵه‌تيى ژاپۆنى له‌ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگيى داموده‌زگا و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانيان كرد.