Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى كاره‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى كابول ده‌كات

2019-08-18T10:19:54.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ دوێنێ ئێواره‌ ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگيرى له‌ هۆڵێكى كابولى پايته‌ختى ئه‌فغانستان كرده‌ ئامانج و تيايدا به‌ ده‌يان كه‌س كوژران و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانييان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.

كاره‌ تيرۆرستييه‌كانى له‌مجۆره‌ ئه‌ركێكى گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى زياتر دژ به‌ تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

18/8/2019